Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی توركیا و ئێران‌دا، گرژییه‌كانی سووریا كه‌مبووه‌ته‌وه.
محەمەد جه‌واد زه‌ریف له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له شاری مه‌شهه‌د، باسی له پێشهاته‌كانی سووریا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه له جیهاندا قۆناغێكی گۆڕانكاریی گه‌وره روویداوه و ده‌وڵه‌تانی زلهێز ناتوانن به‌ته‌نها بڕیار بده‌ن و گوتی: "ئیدی قۆناغی بڕیاردانی گرووپێك له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌وه كۆتایی هاتووه".
محەمەد جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوای له‌باره‌ی سووریاوه به شكستخواردوو ناوبرد و رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی توركیا و ئێران‌دا، گرژییه‌كانی سووریا كه‌مبووه‌ته‌وه و گوتی:
"وه‌زیرێكی پێشووی وڵاتێکی رۆژئاوا له كۆبوونهوهوهیهكی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا ویستی له سووریا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت دوای هه‌فته‌یه‌ك ئاگربه‌سته‌كه شكستی هێناوه. دوای ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا له ئاستانا گه‌یشتینه رێككه‌وتن. ئه‌م رێككه‌وتنه ماوه‌ی دووساڵه كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردووه. ئومێده‌وارم ئه‌م قۆناغه به‌رده‌وام ده‌بێت".