Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌م دا كه جهنهڕاڵهكانمان ده‌یانویست، به‌ڵام كارێكی باشیان له ئه‌فغانستان ئه‌نجام نه‌دا".
له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا له كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
- "ماتیس-م ده‌ركرد"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌فغانستان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌م دا كه جهنهڕاڵهكانمان ده‌یانویست، به‌ڵام كارێكی باشیان له ئه‌فغانستان ئه‌نجام نه‌دا. ١٩ ساڵ له ئه‌فغانستان جه‌نگان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به بیری هێنایه‌وه كه وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس سوپاسی ئه‌وی كردووه به هۆی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی له‌سه‌ر بوودجه‌ی به‌رگری به بڕی ٧٠٠ ملیار دۆلار و گوتی: "به‌ڵام ئه‌و بۆ من له ئه‌فغانستان كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كرد و زۆر باش نه‌بوو. دڵخۆش نه‌بووم به كاره‌كانی له ئه‌فغانستان و پێویسته واشبم".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جێمس ماتیس پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوە له كاردوورخراوهتهوه و گوتی: "له راستیدا منیش ئاوام كرد. ئه‌نجامم ده‌وێت".
له‌باره‌ی پلانیان بۆ داهاتوو له‌و وڵاته سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "شتێكی راست ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ تاڵیبان و زۆر لایه‌نی دیكه قسه ده‌كه‌ین. هیندستان و رووسیا له‌وێن (له‌وێ نزیكن). رووسیا یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بوو ئه‌فغانستان ئه‌وانی كرده رووسیا، چونكه كه له ئه‌فغانستان جه‌نگا مایه‌پوچ بوو. سه‌یری وڵاته‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن. پاكستان له‌وێیه. ده‌بێت ئه‌وان بجه‌نگن".
- "ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته نێوان تاڵیبان و داعش"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌كاتێكدا تاڵیبان و داعش له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌جه‌نگان ئه‌مریكا چووه نێوانیانه‌وه و گوتی: "تاڵیبان دوژمنمانه، داعش دوژمنمانه. هه‌فته‌ی رابردوو به جهنهراڵهكانیشم گووت. رووبه‌ڕێك هه‌یه تاڵیبان و داعش تیایدا به یه‌كدا ده‌ده‌ن. له‌وێ رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه. به‌وانم گووت (جه‌نه‌راڵه‌كان) 'بۆچی رێگه ناده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بجه‌نگن؟' گووتم 'بۆچی ئێمه ده‌چینه نێوانیان؟ ئه‌وان دوژمنی ئێمه‌ن، وازیان لێبهێنن با شه‌ڕ بكه‌ن'. وازیان لێبهێنن با شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌وه‌ی بینیم شتێتانهترین شته. كێ ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر جه‌نه‌راڵ بوومایه ده‌بوومه باشترین جه‌نه‌راڵ".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه سه‌ركرده‌ی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بهێنێت پێی گووتووه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، ئەوا تاڵیبان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌گرن، ئه‌ویش پێی گووتووه بۆچی ئه‌مریكا تیچووی ئه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کە ئه‌و سه‌ركرده‌یه گووتوویه‌تی پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات.