Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌ژێر داروپه‌ردووی ئەو باڵەخانەیەی کە رۆژی دووشەممەی رابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی له شاری ماگنیتۆگۆرسک باشووری رۆژئاوای رووسیا داڕووخابوو دەرهێنراون، گه‌یشته ٣٧ كه‌س.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له‌و باڵەخانە١٠ نهۆمیهدا كه له چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی داڕووخا.
سه‌رۆكایه‌تی دۆخی له‌ناكاو لە رووسیا رایگه‌یاند، تا ئێستا ته‌رمی ٣٧ كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵەخانەکەدا ده‌رهێندراون.
كاتژمێر ٠٦:٠٠ به كاتی خۆجێیی ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ئه‌و باڵەخانەیەی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی سروشتی داڕووخا و زیان به‌ر ٤٨ شوقه كه‌وت كه زیاتر له ١٠٠ كه‌سی له‌ناودا ده‌ژیان. ٣٥ کاتژمێر دوای داڕوخانی ته‌لاره‌كه منداڵێكی ساوا به سه‌لامه‌تی له‌ژێر داروپه‌ردووی ته‌لاره‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.