Betül Yürük
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور، ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له‌سه‌ر داواكاری ئه‌مریكا كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی خولی ئەم مانگەی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور كۆببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج، ئه‌مریكا له كاتێكدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ راوه‌ستاوه و لێدوانی هه‌ردوولا كه بووه‌ته زیادكردنی گرژییه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆنالد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند بوو "كیم جۆنگ-ئون زۆر زیره‌كه، بەڵام ئه‌گه‌ر دوژمنكارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وا له راستیدا زۆر شت هه‌یه له‌ده‌ستی بدات. له‌به‌رئه‌وه ناخوازێت په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بخاته مه‌ترسییه‌وه".
ده‌ستبه‌جێ كۆریای باكوور وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی دایه‌وه و دانوستانكاری پێشووی كۆریای باكوور و به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته، كیم یۆنگ جۆل رایگەیاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی له‌ده‌ستنه‌دانی شتێك مل بۆ گوشاری ئه‌مریكا كه‌چ ناكات و تره‌مپ-ی به "پیاوی پیری بێ ئارام، بێ په‌روا و نا هاوسه‌نگ" ناوزه‌ندكرد.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی كۆریای باكوور له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كیم سۆنگ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌شێك نییه له دانوستانه‌كان.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، پۆڵه‌ندا و به‌لجیكا هەروەها ئیستۆنیا كه ساڵی داهاتوو دەبێتە ئەندامی ناهەمیشەیی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه كۆریای باكوور له مانگی ئایاری رابردووەوە تا ئێستا 13 تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجامداوه و ئیدانه‌ی "كرده ئیفتیزازیهكان"ی حكوومه‌تی پیۆنگ گیانگ-یان كرد.
به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه، كۆریای باكوور له ساڵی 2006ه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سزای ئابووریی و سه‌ربازیی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تا ئێستا به دواخستنه‌وه به‌رده‌وامه. تره‌مپ و كیم جۆن-ئون بۆ یه‌كه‌مجار له 12ی حوزه‌یرانی 2018دا له سینگاپور كۆبوونه‌وه و له باره‌ی داماڵینی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی درێژخایه‌ن گه‌یشتن به رێككه‌وتن. هه‌ردوو سه‌ركرده له 26-27ی شوباتی رابردوودا دا بۆ جارێكی دیكه له ڤیێتنام كۆبوونه‌وه، به‌ڵام لووتكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ رێككه‌وتن كۆتایی هات. دواینجاریش هه‌ردوو سه‌ركرده له 30ی حوزه‌یرانی رابردوودا له‌ناو "ناوچه‌ی داماڵدراو له چه‌ك" گفتوگۆیان كرد و بڕیاریاندا درێژه به دانوستانی ئه‌تۆمی بده‌ن.
به‌لای كۆریای باكووره‌وه كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كار له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا به‌رده‌وامی "هه‌ڵوێستی پێشووی" ئه‌مریكییه‌كانی راگرتبوو. حكوومه‌تی پیۆنگیانگ تا كۆتایی ساڵ واده‌ی دانابوو بۆ ئه‌مریكا تا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ژمارەیەک مه‌رج پێشنیاز بكات كه بتوانرێت به هاوبه‌شی په‌سه‌ند بكرێت. ئه‌وه‌یشی خستبووه‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێداگربێت له‌سه‌ر گوشار و سزاكانی ئه‌وا به‌دوای "رێگایه‌كی نوێ‌دا" ده‌گه‌ڕێن.