Serdar Bitmez
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
دۆحە ــ AA
راگەیەندرا كە سەرۆكوەزیرانی قەتەر، عەبدوڵڵا بن ناسر بن خەلیفە ئال سانی سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات لە 40هەمین لووتەكەی كەنداو كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەبچێت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەر (QNA) بڵاویكردەوە، میر تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆكوەزیران، عەبدوڵڵا بن ناسر بن خەلیفە ئال سانی راسپاردووە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی شاندی قەتەر بكات لە ٤٠هەمین لووتەكەی كەنداودا.
دوێنێ دووشەممە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە دیپلۆماتییەكانەوە زانیاری دەستكەوتبوو كە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە لووتكەی كەنداودا كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە لە ریاز بەڕێوەبچێت، ئامادە نابێت.
لە سێی ئەم مانگەدا میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەڕێگەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو، عەبدولەتیف بن راشد زیانی-یەوە بانگهێشتنامەیەكی لە لایەن شای سعوودیەوە بەدەست گەیشتبوو بۆ ئەوەی لە ٤٠هەمین لووتكەی كەنداودا لە شاری ریاز ئامادە بێت.
پێشتر وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئاشكرایكردبوو كە لەئێستادا وڵاتەكەی لە دانوستاندایە لەگەڵ سعوودیە سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی كەنداو.
قەیرانی كەنداو لە پێنجی حوزەیرانی ٢٠١٧دا سەری هەڵدا، دوای ئەوەی سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسر بەتۆمەتی پاڵپشتیكردن لە تیرۆر، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندبوو كە تا ئێستا بەردەوامە.
لای خۆیەوە قەتەر ئەو تۆمەتانەی رەتكردووەتەوە كە سەبارەت بە پاڵشتیكردن لە تیرۆر لە لایەن هەریەك لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسرەوە ئاراستەی كراوە.