Aşkın Kıyağan,Mehmet Yılmaz
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
پارگ - AA
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئۆستراڤا رۆژهەڵاتی کۆماری چیك، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان شه‌ش كه‌س کوژراون و دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
رادیۆی چیك بڵاویكردەوه كه له شاری ئۆستراڤا چەکدارێکی نه‌ناسراو له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارەکە تەقەی کردووە.
له كاتێكدا رادیۆی چیك ئاماژه‌ی به‌وه داوە كه ژماره‌ی كوژراوان چوار كه‌س بوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته کوژرانی دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند، به‌مه‌یش ژماره‌ی كوژراوان بوو به شه‌ش کەس.
هاوكات باس له‌وه كراوه كه له‌و رووداوه‌دا دوو كه‌س به سه‌ختی برینداربوون و چه‌كداره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كه ده‌ستیپێكردووه.