Muhittin Sandıkçı,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ریزه - AA
له ئاكامی ئه‌و هێرشه چه‌كداریه‌ی كرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ریزه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ریزه، ئاڵتوغ ڤه‌ردی و دوو كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ریزه، ژماره‌یه‌كه‌ی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئاكامی ئه‌و هێڕشه‌دا، سێ كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ریزه، ئاڵتوغ ڤه‌ردی-یه.
هه‌ر سێ برینداره‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و له دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی هێزی تایبه‌ت و هێزی ئاماده‌باش چوونه ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش.
پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی چڕوپڕی گرتۆته به‌ر له‌ناو باره‌گاكه و ده‌ورووبه‌ری.