Dildar Baykan
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن له‌ناو كارگه‌یه‌كی دروستكردنی كه‌شتی لە بەندەری پیرڵ هاربۆر سەربە ویلایەتی هاوای باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا، دوو كه‌س کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
سەرچاوەکانی هه‌واڵی لە ئه‌مریكا بڵاویانکردەوە کە له كارگه‌ی دروستكردنی كه‌شتی له بنكه‌ی پیرڵ هاربۆر-هیكام له ویلایه‌تی هاوای، تەقەکردن روویداوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه كردووە کە له رووداوەکەدا، دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه كاریان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كردووه، کوژراون و یەکێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ئاماژه بهوهیشكراوە، ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە ده‌ریاوانێكی ئه‌مریكی بووه و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
دوای رووداوه‌كه كارگه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا، پاشان دووباره ده‌ست به كار كرایه‌وه تیایدا.