Barış Gündoğan
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند ''رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له ناوچه‌ی كانی ئاشتی و ناوخۆی وڵات، ٤٥ مه‌ده‌نی بێ تاوانی كوشتووه و ٢٤٤ دیکەیشی برینداركردووه''.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووەتەوە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له به شێوه‌یه‌كی پابه‌ندی به‌و رێككه‌وتنانه‌ی له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م و ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا كراوه، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌ره‌نگاری دژبه تیرۆریستانه و كه‌سانی مه‌ده‌نی نه‌كراونه‌ته ئامانج و هاتووه ''رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له نۆی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له ناوچه‌ی كانی ئاشتی و ناوخۆی وڵات، ٤٥ مه‌ده‌نی بێ تاوانی كوشتووه و ٢٤٤ دیکەیشی برینداركردووه''.