Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌مین گرووپی چالاکی ریفۆرم كه له ئه‌نقه‌ره به به‌شداری وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی دیكه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند "هاووڵاتییانمان شایستەی ئەوەن بەبێ ڤیزە گەشتی ئەورووپا بکەن. لە پێناو هەڵگرتنی ئەو رێکارە نادادپەروەرانەیە، درێژە بەکارەکانمان دەدەین".
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كوشتنی خاشقجی، مەولود چاوشئۆغڵوگوتی: " له په‌راوێزی G-20دا له‌گه‌ڵ زۆرێك له هاوتاكانم ئیراده‌ی داواكاری هاوبه‌شمان هێنایه ئاراوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌مریكا راهێنان بێت به یه‌په‌گه ئه‌وا ئێجگار هه‌ڵه‌یه و ناپاكییه به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه. ناشتوانین چاو له‌وه بپۆشین".