Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی لیدوانه‌كانی سه‌ركۆماری چیك، میلۆس زه‌مان دژ به توركیا و، رایگه‌یاند: "ئه‌و جۆره بانگه‌شه بێ بنه‌مایانه‌ی ئاراسته‌ی وڵاتێك ده‌كرێت كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له به‌ره‌ی پێشه‌وه بووه، سه‌ربازانی راسته‌وخۆ له مه‌یداندا بوون و شه‌هیدی داوه، بێ توانایی ئه‌و كه‌سه نیشانده‌دات كه قسه‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه".
ئاكسۆی راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی پرسیارێك بڵاوكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری چیك زه‌مان دژ به توركیا لێیكرابوو.
ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به نیگه‌رانییه‌وه به‌یانه‌كانی زه‌مان-یان بینیووه كه توركیای كردووه‌ته ئامانج و پڕه له درۆ و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و، گوتی: "پێداگری له درێژه‌دان به‌و قسه هه‌ڵبه‌ستراوه بێ بنه‌مایانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی نیاز خراپییه. ئه‌و ره‌وشه وه‌ك چۆن له قورسایی ئه‌و پۆسته ناوه‌شێته‌وه كه ناوبراو داگیریكردووه له رووی گه‌لی چیكی دۆسته‌وه وێنه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ندی دروستكردووه. ئه‌و جۆره بانگه‌شه بێ بنه‌مایانه‌ی ئاڕاسته‌ی وڵاتێك ده‌كرێت كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له به‌ره‌ی پێشه‌وه بووه، سه‌ربازانی راسته‌وخۆ له مه‌یدان دا بوون و، شه‌هیدی داوه، بێ توانایی ئه‌و كه‌سه نیشانده‌دات كه قسه‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. ئه‌وانه‌ی له‌و خه‌باته‌دا به به‌ره‌ی پێشه‌وه نه‌بوون و له دووره‌وه قسه هه‌ڵده‌به‌ستن و حوكم ده‌ده‌ن مایه‌ی شه‌رمه بۆیان وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج".
ئاكسۆی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هیچ كه‌سێك هێزی ئه‌وه‌ی نییه به‌و جۆره لێدوانانه توركیا ره‌ش بكات كه گه‌وره‌ترین خه‌باتی كردووه دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.