Kasım İleri
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
له‌و ده‌قه هاوبه‌شه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه له بوودجه‌ی به‌رگری بۆ ساڵی دارایی 2020ی ئه‌و وڵاته ئاماده‌كراوه، پێشنیاركراوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F-35Aی توركیا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكاوه بكڕدرێتهوه.
بوودجه‌ی به‌رگری كه وه‌ك یاسای ده‌سه‌ڵاتدانی به‌رگری نیشتمانی ناسراوه، به یه‌كخستنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی به هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسدا تێپه‌ڕیون كۆتا قۆناغی 2020ی وه‌رگرت.
بوودجه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ داواكاری گۆڕانكاری تیایدا له ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرا، به‌مه‌به‌ستی به یاسایی كردنی ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ.
به پێی ئه‌وه‌یش تێكڕا به‌بڕی 738 ملیار دۆلار بوودجه‌یه‌ك ته‌رخانكرا، له راپۆرتی كۆنفرانسی یاسای بوودجه‌كه‌دا 635 ملیار دۆلار بۆ بوودجه‌ی خه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن)، 71،5 ملیار دۆلار بۆ سندوقی ئۆپه‌راسیۆنه گیرمانهكراوهكانی دهریابڕ، 23.1 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌رگری كه له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی وزه ده‌بێت، له‌گه‌ڵ 8،1 ملیار دۆلار خه‌رجییه‌كانی به‌رگری كه له ده‌ره‌وه‌ی بوودجه‌ی به‌رگری ده‌بێت.
- ئه‌مریكا، فڕۆكه‌كانی F-35ی توركیا ده‌كڕێت
له‌و به‌شه‌ی یاساكه كه په‌یوه‌سته به توركیا، به‌هۆی به‌رده‌وامی كاره‌كانی كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، پێشنیار كراوه فڕۆكه‌كانی F-35 راده‌ستی توركیا نه‌كرێت. له هه‌مان كاتدا باس له‌وه كراوه له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی سزاوه (CAATSA)، سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت.
له به‌شی "به‌رنامه‌كانی نوێكاری له چوارچێوه‌ی ستراتیجی به‌رگری نیشتمانیدا" ورده‌كاریه‌ك له‌باره‌ی فڕۆكه‌كانی F-35ی توركیا باس كراوه.
به پێی ئه‌وه پێشنیاركراوه سندوقێك "به‌بڕی 400 ملیۆن دۆلار" بۆ كڕینی ئه‌و فڕۆكانه ته‌رخان بكرێت كه توركیا داوای كڕینی كردوون.
له راپۆرتی بوودجه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌ندامانی كۆنفرانس (لیژنه‌ی كۆنفرانسی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) پشتیوانی له ده‌ركردنی توركیا ده‌كه‌ن له به‌رنامه‌ی F-35. له‌به‌رئه‌وه پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌واوی ئه‌و فڕۆكانه‌ی F-35 كه له لایه‌ن توركیاوه كڕدراون، بكڕدرێنهوه".
هه‌روه‌ها له راپۆرتی بوودجه‌دا پێشنیار كراوه ده‌سته‌به‌ری سندوقی زیاده بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ئه‌و پارچه یهدهكانهی به‌هۆی ده‌رچوونی توركیا له به‌رنامه‌كه دروست ده‌بێت.
- سزای ته‌وژمی تورك كه رووسیا هاوبه‌شێتی
له بوودجه‌كه‌دا مه‌رجی جێبه‌جێكردنی سزا به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌شتی باسكراوه كه له بنیاتنانی هێڵه‌كانی بۆری وزه كارده‌كه‌ن كه هاوكارن له هه‌نارده‌كردنی وزه‌ی رووسیا.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "دوای به‌یاساكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه له ماوه‌ی 60 رۆژدا و پاشان هه‌موو 90 رۆژێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه راپۆرت پێشكه‌ش به لیژنه‌كانی كۆنگرێس بكات سه‌باره‌ت به‌و كه‌شتیانه‌ی له ته‌وژمی باكوور 2 و پرۆژه‌كانی ته‌وژم تورك یان ئه‌و پرۆژانه‌ی دیكه كه له‌بری ئه‌م پرۆژانه بنیات ده‌نرێن له 100 پێ له ئاستی ده‌ریا و زۆرتر ، كه كار ده‌كه‌ن و بۆری داده‌نێن".
پێشنیاركراوه سزای سه‌ر ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوه بیانیانه دیاری بكرێت كه كه‌شتی بۆ ئه‌و پرۆژانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
- ده‌بێت بڕی هاوكاری YPG دیاری بكرێت
ورده‌كارییه‌كی دیكه كه له راپۆرته‌كه‌دا بووه‌ته جێی سه‌رنج، دیاریكردنهكانه سه‌باره‌ت به‌و "هاوكارییه سه‌ربازیانه‌ی به‌بێ تۆمار دراوه به گرووپه‌كان" له سووریا. ئه‌مریكا هه‌موو ساڵێك له بوودجه‌ی به‌رگری به‌بری نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار سندوقی هاوكاری سه‌ربازیی بۆ هه‌ندێ گرووپ ته‌رخانكردووه، به‌تایبه‌تی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنن.
له كاتێكدا له راپۆرتی بوودجه‌ی 2020دا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش سندوقی هاوكاری سه‌ربازیی به‌بڕی 645 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق ته‌رخانكراوه، له به‌شی سووریادا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته وه‌زیری به‌رگری ئه‌و بڕه‌ی به پێویستی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ جۆری هاوكاریه‌كه و ئه‌و گرووپه‌ی پێی ده‌درێت به نووسراو كۆنگرێسی لێ ئاگادار بكاته‌وه و بڕێكی دیاریكراو دیاری بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و گرووپانه‌ی هاوكاری ده‌كرێن به‌و گرووپانه ناسراون كه " گه‌لی سووریا له به‌رامبه‌ر داعش ده‌پارێزن"، "پارێزگاری له‌و خاكه ده‌كه‌ن كه له داعش رزگاركراوه"، "به‌رگری له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌كه‌ن دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ئه‌لقاعیده و گرووپه په‌یوه‌ندیداره‌كانی" و "ئه‌و رووپانهی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ری داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه".
سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری هاوكاریه‌كه، پێشنیاركراوه وه‌زاره‌تی به‌رگری له كاتی ئاسایی‌دا پێش 15 رۆژ و له دۆخی به‌په‌له‌شدا پێش 48 كاتژمێر به نووسراو كۆنگرێس ئاگادار بكاته‌وه و بڕ، جۆر، ئامانج و ناوی ئه‌و گرووپه‌ی هاوكاریه‌كه‌ی ده‌درێتێ بخاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و هێزه ئه‌مریكیانه‌ی به‌شداری له بابه‌ته‌كه‌دا ده‌كه‌ن و زانیاری پێوستی دیكه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به گرووپه‌كانی سووریا ده‌كرێت خۆی له چه‌كی سووك ده‌بینێته‌وه و سنوورداركردنه‌كانی رابردوو لێره‌شدا هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ده‌توانێت له هه‌ندی بارودۆخدا داكاری به‌خشین پێشكه‌ش بكات.