ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

قەتەر: "تاوان نییە توركیا پارێزگاری لە خۆی بكات"

- وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە: - "تاوان نییە كە توركیا پارێزگاری لە خۆی بكات لە گرووپە تیرۆریستییەكان". - "هەندێك لایەن هەن هەوڵدەدەن زیان بە توركیا بگەیەنن".

Serdar Bitmez  | 16.10.2019 - نوێکردنەوە : 16.10.2019
قەتەر: "تاوان نییە توركیا پارێزگاری لە خۆی بكات"

Ad Dawhah

دۆحە ــ AA

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە رایگەیاند كە هەوڵەكانی توركیا بۆ پاراستنی خۆی لە گرووپە تیرۆریستییەكان، تاوان نییە.

خالید بن محەمەد عەتییە لە میانی بەشداریكردنی لە دووەمین خولی كۆڕبەندی ئاسایشی جیھانی ٢٠١٩ كە لە دۆحە بەڕێوەدەچێت، گوتارێكی پێشكەش كرد.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگریی قەتەر لە كاتێكدایە ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی كە لە لایەن سوپای توركیاوە لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سووریا بە ئامانجی لە ناوبردنی ھەوڵەكانی دروستكردنی رێڕەوی تیرۆر لە سنووری باشووری توركیا و بەرقەراركردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا دەستی پێكراوە، درێژەی هەیە.

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە هەندێك لایەن كە ئاشكرای نەكردن بەوە تۆمەتبار كرد كە هەوڵدەدەن زیان بە توركیا بگەیەنن و گوتی:" توركیا میوانداری چوار ملیۆن پەنابەری كردووە، ئەگەر مامەڵكردنی خراپ بووایە، ئەوا دەرگای دەركردەوە و پەنابەران روویان لە ئەورووپا دەكرد".

خالید بن محەمەد عەتییە ستایشی ئەو شێوازەی كرد كە هێزەكانی توركیا لە ئۆپەراسیۆنەكەدا پەیڕەوی دەكەن و گوتی: "روونە كە توركیا چی هەڵسوكەوتێك دەكات لەو شارانەی كە تیادا دژبە تیرۆر شەڕ دەكات، هەروەها ئەو شارانەی كە توركیا دژبە رێكخراوە تیرۆریستییەكان شەڕی تیادا كردووە وێران و خاپوور نەكراون بە بەراورد بە هەندێك لایەن كە ژمارەیەك شاری سووریایان وێران و خاپووركردووە".

لە كۆتاییدا وەزیری بەرگریی قەتەر گوتی: "ئەوەی توركیا لە پێناو پاراستنی یەكپارچەیی خاكی توركیا ئەنجامی دەدات، كۆمكاری عەرەبی ئەنجامی نەداوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın