Safvan Allahverdi,1 23
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ره‌وشی لیبیا-یان تاوتوێ كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و هاوتا میسرییه‌كه‌ی، سامح شوكری له واشنتۆن كۆبوونه‌ته‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پۆمپیۆ و شوكری چۆنێتی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه و له‌باره‌ی ره‌وشی لیبیا و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یشه‌وه دواون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، مایک پۆمپیۆ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له پێشێلكارییه‌كان بەرامبەر مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌وانی له میسر و داوای كردووه هاووڵاتییه ئه‌مریكییه به ره‌چه‌ڵه‌ك میسرییه‌كان كه له میسر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و خاوه‌نكار مسته‌فا قاسم-یشیان له‌نێودایه ئازاد بكرێن.