Hawkar Yaseen
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٣٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٧٠٤ تووشبوو، ٦١٣ لە هەولێر، ٥١٠ لە دهۆک، ٥٦ لە هەڵەبجە و ٥٥ کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٨٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٩٨٩ کەس، ٥٦٦ کەس لە سلێمانی، ٣٥٦ کەس لە هەولێر، ٥٦ لە گەرمیان، ١٥ کەس لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەس لە دهۆک، هەشت لە هەولێر، سێ لە سلێمانی، یەک کەس هەڵەبجە و یەک کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٧٠٢ هەزار و ٥٩٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٢٧٣ هەزار و ٣١١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها ٢٢١ هەزار و ٣١١ کەس چاکبوونەتەوە، ٤٦ هەزار و ٨٨١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و تا ئێستا پێنج هەزار و ١١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.