Zana Natık Kerem
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویكردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ١١٣ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، حەوت ھەزار و ٩٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٩٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٧١ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە..
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ١١٣ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ههروهها باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٠١ ھەزار و ٣٦٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ ھەزار و ٨٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٢٣ ھەزار و ٨٨٦ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٨ ھەزار و ٢٧١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار و ٤٥٤ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.