Şeyma Uzundere
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له چوار ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له چوار ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا، چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دۆز له پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٥٥٠ ملیۆن و ٥٢٠ هه‌زار دۆز له پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٥٧ ملیۆن و ٢٩٠ هه‌زار له پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٦٨ ملیۆن و ١٦٠ هه‌زار و ژاپۆن-یش به به‌كارهێنانی زیاتر له ١١١ ملیۆن و ٥٠ هه‌زار دۆز له پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٨٥ ملیۆن و ٩٨٩ هه‌زار و ٢٣٣ دۆز به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ٢٠٩ ملیۆن و ٤٨٦ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ٣٩٧ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.