Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
خواردنه‌وه شیرینه‌كانی وه‌ك شه‌ربه‌ت و خوادنه‌وه غازییه‌كان، مه‌ترسیی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی فه‌ڕه‌نسی له زانكۆی سۆربۆن ئه‌نجامیانداوه، ده‌ریخستووه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی زیاد له ١٠٠ میلی لیتر خواردنه‌وه شیرینه‌كان (دوو قوت‌و له هه‌فته‌یه‌كدا) له‌سه‌دا ١٨ مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و خواردنه‌وانه له‌سه‌دا پێنج زیاتر شه‌كریان تێدایه؛ شه‌ربه‌ت، خواردنەوە گازییەکان، شیری میوه‌یی، خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان، چای شیرین و قاوه خراونه‌ته نێو ئه‌و گرووپه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه پسپۆڕان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ چاودێری زیاد له پێنج هه‌زار كه‌سیان كردووه، ئه‌وانه‌ی رۆژانه زیاد له ١٠٠ میلی لیتر خواردنه‌وه شیرینه‌كان ده‌خۆنه‌وه، مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه له‌سه‌دا ١٨ زیادی كردووه. ئه‌وه‌یش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا له هه‌زار كه‌س ٢٦ رووداوی شێرپه‌نجه تۆمار كراوه.
به درێژایی توێژینه‌وه‌كه له كۆی دوو هه‌زار و ١٩٣ حاڵه‌تی شێرپه‌نجه كه چاودێریكراون ٦٩٣ حاڵەت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ٢٩١ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و ١٦٦حاڵەتیشیان شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوون.
له كاتێكدا زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه به خواردنه‌وه شیرینه‌كان ره‌نگه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شهكربێت لە خوێندا، ئه‌وه‌یش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێویست به كاری زیاتر هه‌یه له‌و باره‌وه.
دکتۆر ئه‌مێلیا له‌یك له زانكۆی تیساید، رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجامێكی ته‌واو نه‌دات به‌ده‌سته‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی شه‌كر و شێرپه‌نجه، به‌ڵام هاوكاره بۆ هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی شه‌كر له‌ئەمڕۆدا''.
ورده‌كاری توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری British Medical Journal بڵاوكراوه‌ته‌وه.