خواردنی شه‌كر مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
- مامۆستای كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی ئه‌نقه‌ره، پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین: "ئه‌و شه‌كره‌ی ده‌كرێته خوارده‌مه‌نییه‌كانه‌وه، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كریان تێدایه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
مامۆستای كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی ئه‌نقه‌ره، پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌كره‌ی ده‌كرێته خوارده‌مه‌نییه‌كانه‌وه، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كریان تێدایه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین له لێدوانێکی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریانخستووه ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی شه‌كریان تێدایه ده‌بنه هۆی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی و به‌تایبه‌ت له 20 ساڵی دواییدا به‌كارهێنانی شیری گه‌نمه‌شامی كه بڕێكی زۆر فروكتۆزی تێدایه، له‌گه‌ڵ شه‌كردا زۆر به‌خێرایی زیادیكردووه و گوتی:
"به‌تایبه‌ت ئه‌و رێكلامانه‌ی به‌كارهێنانی شه‌ربه‌تی میوه و خواردنه‌وه گازییه‌كان به ته‌ندروست نیشان ده‌ده‌ن، به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌نێو منداڵان و گه‌نجاندا زۆر خێرا كردووه. لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه به‌كارهێنانی شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی، كێشه‌ی ئینسولین و نه‌خۆشیی شه‌كره. به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی خواردنه‌وه شه‌كراوییه‌كان مه‌ترسیی گیانله‌ده‌ستدان زیاتر ده‌كات".
پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌كارهێنانی شه‌كر ده‌بێته هۆی بره‌ودان به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و به‌رگریی ئینسولین و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه و ئه‌مه له دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه و گوتی:
"به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له British Medical Journalدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی شه‌كر ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری شێرپه‌نجه".
مامۆستای كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی ئه‌نقه‌ره، پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین راشیگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ئه‌نجامدراوه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی نیشانداوه، به‌كارهێنانی بڕی 100 ملیلیتر له خواردنه‌وه‌ی شه‌كراوی، ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 18 و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 22 زیادده‌كات. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ره‌چاوی به‌كارهێنانی شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌كراویش بكرێت، چونكه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی شێرپه‌نجه.
پڕۆفیسۆر دکتۆر مسته‌فا شاهین جه‌ختیشیكرده‌وه كه توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر بڕی شه‌كری به‌كارهێنراو زیاد بكرێت، مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ش خێراتر ده‌بێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كریش یه‌كێكه له گرنگترین هۆكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی شێرپه‌نجه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن