Cüneyt Karadağ,Muhammed Ali Kamal
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
به‌رلین- AA
نه‌خۆشێك له ئه‌نجامی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه له شاری بێلێفیڵد باکووری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای لۆكاڵیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بێلێفیڵد ده‌رمانی هه‌ڵه دراوه‌ته نه‌خۆشێكی شێرپه‌نجه كه ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵان بووه.
نه‌خۆشه‌كه دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدراوه، دۆخی ته‌ندروستیی باش بووه، به‌ڵام كه ده‌رمانه هه‌ڵه‌كه‌ی دراوه‌تێ دۆخی خراپ بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌كه، مایكڵ ئاكهرمان رایگه‌یاندووه "به‌هۆی مه‌رگێكی تراجیدیایی له‌مجۆره‌وه له ترسێكی زۆرداین. هاوشێوه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه‌مان كه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئێمه‌ش دڵمان ته‌نگه".
ئهوەیش زانراوه كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌ی گیان له‌ده‌ستدان كردووه.