Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
له شارۆچكه‌ی چۆرلوی سه‌ربه پارێزگای ته‌كیرداغ سه‌گێكی ته‌مه‌ن ده ساڵ كه دووچاری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووبوو، له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری كیمیایی و چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی دیكه‌دا، به ته‌ندروستییه‌كی باش شادبووه‌وه.
سه‌گه‌كه كه ناوی "چاكر"ه و له شوێنێكی داڵده‌دانی ئاژه‌ڵانی شاره‌وانیی چۆرلو ده‌ژی، نه‌خۆشكه‌وت.
له‌ئه‌نجامی پشكنینی سه‌گه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێته‌رنه‌ریی شاره‌وانیدا ده‌ركه‌وت، دووچاری شێرپه‌نجه بووه.
ئه‌حمه‌د چاڤدار، پزیشكی ڤێته‌رنه‌ریی شاره‌وانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كه، ده‌ستیان به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیایی كردووه بۆ سه‌گه‌كه.
ئەحمەد چاڤدار گوتی: "سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت چاكر دووچاری شێرپه‌نجه بووه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به چاره‌سه‌ر كرد. چاره‌سه‌ری كیمیاییمان بۆ ئه‌نجام دا. دواتر سه‌گه‌كه‌مان به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت. به‌هۆی چاره‌سه‌ره‌كه‌وه مووه‌كانی ده‌وه‌رێت. دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌ویش چاره‌سه‌رده‌بێت".