Mazin Majeed Asaad Baqal,Mohammed Baqi Hussein
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
هه‌ولێر - AA
هه‌ژار محه‌مه‌د كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له كه‌مپێكی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به فرۆشتنی شه‌ربه‌تی "ته‌مه‌رهندی" بژێویی ژیانی په‌یدا ده‌كات.
هه‌ژار دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له دیمه‌شق پایته‌ختی سووریا ده‌ستبه‌رداری ژیان و پیشه‌كه‌ی ده‌بێت كه فرۆشتنی شه‌ربه‌تی تهمهرهندیه و له باپیریه‌وه فێری بووه، ئێستا و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا درێژه به پیشه‌كه‌ی ده‌دات.
له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو هه‌ژار رایگه‌یاند، دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ، ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپی قوشته‌په‌ی هه‌ولێر نیشته‌جێن.
- شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندی به هه‌ولێر ناساند
هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوینان وه‌ك پیشه‌ی باپیریان له دیمه‌شق كاری شه‌ربه‌تفرۆشی گهڕۆكیان كردووه و ئێستاش هاوینان له كه‌مپه‌كه و هه‌ولێر كه به‌ماڵی خۆیانی ده‌زانن،ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هه‌ژار دەڵێت: "كاتێك هاتمه ئێره، بڕیارمدا درێژه به پیشه‌كه‌م بده‌م. چونكه شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆكی ته‌مه‌رهیندی لێره نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت بزانن چییه. له كه‌مپه‌كه شه‌ربه‌ته‌كه حازردهكهم و له بازاڕ ده‌یفرۆشم".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاری شه‌ربه‌تفرۆشی له‌به‌رده‌م قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر ده‌كات كه گرنگترین شوێنی شاره‌كه‌یه و گه‌شتیاران به‌چڕی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. به‌هۆی بوونی خواستی زۆر له‌سه‌ر شه‌ربه‌ته‌كه‌ی هه‌ژار، ئێستا دوو برای دیكه‌شی ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی باپیریان كردووه.
هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهیندی له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كاردێت و گوتی "له‌ڕاستیدا شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندی بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك چاره‌سه‌ر وایه. وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده، ریخۆڵه و گورچیله به‌كاردێت".
ئه‌و پیشه‌وه‌ره گه‌ڕۆكه ئاشكرای كرد رۆژانه له‌م كه‌شه گه‌رمه‌ی هه‌ولێردا به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕایی بڕی 15 دۆلار په‌یدا ده‌كات و به‌مه بژێویی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌رده‌كات.
هه‌ژار گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دۆخی ژیان ئاسایی ببێته‌وه له سووریا، ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م و درێژه به پیشه‌كه‌م ده‌ده‌م. ده‌مه‌وێت پیشه‌ی باو و باپیرم له وڵاته‌كه‌م درێژهپێبدهم".