سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ڕه‌نسی كۆبووه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا سنود بۆ كاروباری سووریا و كونسولی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان دۆمنیك ماس و شاندێكی یاوه‌ریان كۆبوویه‌وه.
Arbil
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا سنود بۆ كاروباری سووریا كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ڕه‌نسی كۆبوویه‌وه، شانده‌كه كه له نوێنه‌ری سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌رییان پێكهاتبوو سه‌ره‌تا سڵاو و رێزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆنییان به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیان لێ كرد، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسایان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی سووریا، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن