Heman Hussein Yaseen
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
هه‌ولێر - AA
شه‌ربه‌ت یەکێک لەو خواردنه‌وانه‌ی کە کاتی بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا لەسەر خوانی ماڵەکان دەبینرێت، و ھاووڵاتییان چەند کاتژمێرێک به‌ر له بەربانگ لە نۆره‌ی کڕینی شه‌ربه‌تدا رادەوەستن و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەرده‌م دوکانەکانی شه‌ربه‌تفرۆشی دەبینرێت، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، خەڵک کەمتر ده‌ستیان به دوكانه به‌ناوبانگه‌كانی شه‌ربه‌ت فرۆشی ده‌گات و خاوه‌نی دوكانێكی شه‌ربه‌ت باس له‌وه‌ده‌كات به‌هۆی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، نرخه‌كانیان دابه‌زاندووه.

خاوه‌نی سارده‌مه‌نی میلانۆ له شاری هه‌ولێر، حاجی ئیدریس مه‌لازاده، له ناوه‌ڕاستی دوكانه‌كه‌یدا، چه‌ند جۆر میوه‌ی داناوه، له‌هه‌ر جۆره میوه‌یه‌كیش شه‌ربه‌تێكی تایبه‌ت دروستده‌كات و ده‌شڵێت جۆرێك شه‌ربه‌تی سروشتی مێووژ دروست ده‌كه‌ین كه تایبه‌ته به نه‌خۆشی و كه‌مخوێنیی.
حاجی ئیدریس مه‌لازاده له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوتی: ''ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵانی پێشووتر، جاران، له‌م مانگه‌دا خه‌ڵك ده‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌مساڵ ئومێدمان نه‌بوو كه دوكانه‌كان بشكرێته‌وه، دوو مانگ بوو دوكانه‌كه‌مان داخستبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئاسانكاریی له رێكاره‌كانی خۆپارێزیی، توانیمان رۆژانه تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره دوكانه‌كانمان بكه‌ینه‌وه''.

له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان، حاجی ئیدریس مه‌لازاده رایگه‌یاند: ''مانگی ١١ بڕی ٤٠ تۆن هه‌نارمان له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی بڕی ٤٠ تۆن مێووژمان بۆ هاتبوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له وڵاتی توركیاوه ١٨ بارهه‌ڵگر بوتڵی به‌تاڵمان هێنابوو. ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌شێوه‌ی پێشوو به‌رده‌وامبێت، ئه‌وكات ده‌بوو هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانمان فڕێبده‌ین، به‌ڵام رۆژێك پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، ئاسانكاریی له هاتوچۆدا كرا، ئێمه‌یش دوكانه‌كانمان كرده‌وه و ده‌ستمان به دروستكردن و دابه‌شكردنی شه‌ربه‌ت كرد''.
خاوه‌نی سارده‌مه‌نی میلانۆ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت، له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش شه‌ربه‌ته‌كان دابه‌شده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ''ئێمه مشته‌ریی تایبه‌تمان هه‌یه، زیاتریش شه‌ربه‌ته‌كه له ده‌وروبه‌ر دابه‌شده‌كه‌ین، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه دوكانه‌كه‌مان قه‌ره‌باڵغ نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیش به‌ته‌واوه‌تی و بێ كه‌موكوڕیی جێبه‌جێده‌كه‌ین، پێشتریش هه‌روابووین، له‌به‌ر ته‌ندروستی خۆمان رێنماییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین''.

سه‌باره‌ت به نرخه‌كانیش، حاجی ئیدریس مه‌لازاده گوتی: ''له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه تا ئێستا نرخ وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای گرانبوونی كرێی گواستنه‌وه و نرخی بابه‌ت و كه‌لوپه‌له‌كانیش، ئێمه نرخه‌كانمان دابه‌زاندووه به‌جۆرێك بتڵێك شه‌ربه‌تمان له دوو هه‌زار دیناره‌وه دابه‌زاندووه بۆ هه‌زار و ٧٥٠ دینار، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مانگی ره‌مه‌زان و ره‌چاوكردنی دۆخی هاووڵاتییان''.
حاجی ئیدریس مه‌لازاده ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، چه‌ند جۆرێك شه‌ربه‌ت دروست ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆرێكی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ نه‌خۆش و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخوێنن و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''هه‌شت جۆر شه‌ربه‌تمان هه‌یه، له‌وانه دوو جۆری شیر، مێوژ، پرته‌قاڵ، هه‌نار، ته‌مه‌رهندی و لیمۆی توركی، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تێكی تایبه‌تمان هه‌یه كه ئاوی مێوژه و بێ شه‌كره، شه‌ربه‌تێكی سرووشتییه و بۆ نه‌خۆشی و كه‌مخوێنی خه‌ڵك ده‌یخواته‌وه''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خاوه‌نی سارده‌مه‌نی میلانۆ حاجی ئیدریس مه‌لازاده، ده‌ڵێت: ''ئێمه ٣٠٠ لقمان هه‌یه، رۆژانه شه‌ربه‌ت دروست ده‌كه‌ین و له‌و لقانه دابه‌شی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێنماییان پێ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه تێكنه‌چێت، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی پارێزگاریی تێدانییه، ده‌بێت به‌رده‌وام شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناو بهفرگه هه‌ڵبگیرێت''.