Rewa Mahmood Hasan
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
سلێمانی-AA
لە یەکێک لە شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی لە گەڕەکی ئازادی لە ھەردوو بەری شەقامەکەوە کرێکارەکان لە چاوەڕوانی ئەوەدان ئۆتۆمبیلێک خێرایی کەم بکاتەوەو بەدوایدا ڕابکەن تا کۆ کامیان چانسی ئەوەیان دەست بکەوێت خاوەنکارێک ئەوی ھەڵبژێریت بۆ کارەکەی.

ھەروەھا لە نێویاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کرێکاری ئاوارەی ئەو ناوچانەی کە دووچاری شەڕی داعش بوونەتەوە دەبینرێت.
