Kasım İleri
27 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2020
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند كه مانگی ره‌مه‌زان هه‌وڵدانی بۆ چاكه‌كردن وه‌بیر هه‌موو موسڵمانان هێنایه‌وه.
مایك پۆمپیۆ له تویتێكیدا له هه‌ژماری خۆی له توڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاندووە:
''ئاواتەخوازم مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ته‌واوی موسڵمانان بۆ ئه‌نجامدانی چاكه له كاتێكدا به‌ره‌نگاری (Covid-19) له‌ئارادایه، هەروەها ئاواتەخوازم بەشێوازی ههمهجۆر (ئه‌م مانگه) به‌رز رابگیرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا نیشانی مرۆڤایه‌تی بدات كه پابه‌ندین به ئازادیه‌كان و له‌ئامێزگرتنی یه‌كتری''.