Kasım İleri,Muhammed Bilal Kenasari,1 23
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە ''نەخشەڕێگای منبج" کە تورکیا و ئەمریکا لەسەری رێککەوتوون، ئاشکرایکرد پلانەکە بەوشێوەیەیە کە پرۆسەکە بە سێ قۆناغ و لە ماوەی چەند مانگێکدا جێبەجێ بکرێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا لە شوێنی مانەوەی تایبەت بە باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، لەگەڵ میدیاکارانی وڵاتەکەیدا کۆبوویەوە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو كه چەند وردەکارییەکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆدا بهشكرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ پۆمپیۆدا تاوتوێی بوونی یه‌په‌گه‌یان كردووه له باكووری سووریا و له‌گه‌ڵ زۆر بابه‌تی دووقۆڵی سیاسیی و ئابووریی دیكه به به‌باجی زیاده ئه‌مریكا له‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن-یان كردووه و ئه‌و گرووپی كاری هاوبه‌شه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات پێكهێنراوه له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ پۆمپیۆدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێكی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه و گوتی: "ئیدی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌لای ئێمه‌وه پێویسته سه‌رده‌می به‌هانه دۆزینه‌وه كۆتایی پێبێت. یه‌كێكیش له‌و به‌هانه دۆزینه‌وانه بابه‌ته‌كانی سووریایه. به‌دڵنیاییه‌وه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كارانه بووه كه تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سووریا كردوومانه و په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمریكیهكهیدا نه‌خشه‌ڕێگایان په‌سه‌ندكردووه كه تیشك ده‌خاته سه‌ر منبج ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاز و ئامۆژگاریه‌كانی گرووپی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانجی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه پاككردنه‌وه‌ی منبجه له ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامیه له شارۆچكه‌كه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانه‌كه‌یان له‌سه‌ر سێ بناغه داناوه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له یه‌كه‌م قۆناغدا زانراوه‌كانی پلانه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له منبج، واتا كاری ئاماده‌كاری سه‌ره‌تایی ده‌بێت. دوای ئه‌وه پلانی ده‌ركردنی پێكهاته ناوخۆییه‌كانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ته‌واوده‌كرێت، دواتر په‌یوه‌ست به‌وه توركیا و ئه‌مریكا هاریكاری ده‌كه‌ن له پێكهێنانی ئاسایش و پێكهاته ناوخۆییه‌كانی منبج. له باره‌ی سێیه‌م قۆناغیش تیمی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركی و ئه‌مریكی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش هه‌موو پێكهاته‌كانی یه‌په‌گه له منبج ده‌رده‌كرێن".
- "خه‌ڵكی منبج ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به بیری هێنایه‌وه كه دوای وه‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت خه‌ڵكی منبج بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاش.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦ به‌ڵێنی به توركیادا تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له منبج بكشێنه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-یش به هه‌مان شێوه به‌ڵێنی به توركیا داوه، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه و گوتی: "ئامانج له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه به‌و واتایه دێت كه ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنه ده‌باته سه‌ر كه ساڵی ٢٠١٦ به ئێمه‌ی دابوو".
- "له باره‌ی پلانه‌كه‌وه رێككه‌وتنێك دیاری كراوه"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی گرنگی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبجه‌وه گوتی: "له‌ڕاستیدا له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه رزگارمان ده‌بێت له یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كێشه‌یان خستۆته نێو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. ئه‌مه نهخشەڕێگایهك نییه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌جێ بهێڵدرێت. ژماره‌یه‌ك هه‌نگاون كه پێویسته له چه‌ند مانگێكدا بندرێن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتنێكی روون لایان هه‌یه، به‌ڵام پرۆسه‌كه په‌یوه‌ندیداره به هه‌نگاونانی مه‌یدانییه‌وه. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌مریكا و توركیا كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له منبج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه دواتر پڕۆسه‌كه كه‌متر له شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت و گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه تیله‌رسن هاته توركیا و گوتی 'ئێمه ئه‌و به‌ڵێنانه‌مان نه‌بردنه سه‌ر كه به توركیا-مان دابوون'. ئه‌و پرۆسه‌یه كه له‌گه‌ڵ تیله‌رسن ده‌ستی پێكرد له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین. پۆمپیۆ كه به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی-یش بوو یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی، بۆ توركیا ئه‌نجام دا. له گرنگی هاوپه‌یمانییەتی تێده‌گات".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به گومانه‌وه بۆ ئه‌وان بڕوانێت و گوتی: "ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌وه شتێكی هه‌ڵه‌مان نه‌گوتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوونی فه‌تۆ له‌وێ و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی و له بابه‌تی منبج-یشدا به تایبه‌ت پشتگیریكردنی یه‌په‌گه كه‌مێك متمانه‌ی (ئێمه‌ی به ئه‌وان) كه‌مكرده‌وه. كاتێك له‌مباره‌یه‌وه ده‌گوترێت 'با هه‌نگاوێك بنێین'، خۆ ئێستا ناڵێی 'له تۆ تۆراوین'. پێموایه كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌نجامی باشتری ده‌بێت. پێویسته ئه‌و گرووپانه‌ی كاركردن زۆر باشتر به‌كاربهێندرێن و ناوچه به مین چێندراوه‌كان پاكبكرێنه‌وه".