Zana Natık Kerem
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
دۆحە ــ AA
وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی رایگەیاند کە ھەمووان لە قەیرانی کەنداو زەرەرمەندن و دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ساڵیادی قەیرانی کەنداودا، زنجیرەیەک تویتی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ساڵێک بەسەر قەیرانەکە تێپەڕبوو، قەتەر و گەلەکەی لە پێشتر زۆر بەھێزترن بوون، ھەروەھا قەتەر بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەکردندایە.
لە پێنجی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، دوای ئەوەی سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسر بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندبوو، قەیرانی کەنداو سەری ھەڵداوە کە تا ئێستا بەردەوامە.
محەمەد بن عەبدلرەحمان ئالسانی نووسیوویەتی: "قەیرانی کەنداو سەلماندی کە پشتیوانی راستەقینەی ژمارەیەک وڵات بۆ قەتەر لەژێر گەمارۆکەدا، نەدەکڕدرێت و نەدەفرۆشرێت، ھۆشیاری شەقامی عەرەبی و نێودەوڵەتی لەھەر پروپاگەندە و بانگەشەیەکی راگەیاندن، بەھێزترە".
وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەوەشی روونکردووەتەوە کە لە ئەنجامی قەیرانی کەنداودا، ناوچەکە ئەنجوومەنی کەنداوی لەدەستداوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ھەمووان لە قەیرانەکە، زەرەرەمەندن.
محەمەد بن عەبدلرەحمان ئالسانی دووپاتیکردەوە کە قەتەر ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن و نووسیوویەتی: "ئێمە بۆ چەند جارێک داوای گفتوگۆمان کردووە، پشتیوانیمان لە ھەوڵەکانی میری کوێت کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە خستووەتەگەڕ، ھێشتا دەرگای ئێمە کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن".