Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
وارشۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێران په‌یڕه‌ویان ده‌كات سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و گوتی: "به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاشتیی و ئاسایش به‌رقه‌رار نابێت".
مایک پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له میانی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی "پشتیوانیكردن له داهاتووی ئاشتیی و ئاسایش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كه له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا و به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و تیایدا باسی له‌وه كرد كه ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر لوبنان، یه‌مه‌ن، سووریا و عێراق خراپ به‌كارده‌هێنێت و به‌بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاشتیی و سه‌قامگیری ناوچه‌یی فه‌راهه‌م نابێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: "به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاشتیی و ئاسایش به‌رقه‌رار نابێت. ئه‌وه ناگونجێت. له لوبنان، یه‌مه‌ن، سووریا و عێراقدا ههژموونێكی نه‌رێنیی هه‌یه. پشتیوانی له حووسییه‌كان، حه‌ماس و حزبوڵڵا ده‌كات. ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ن. به‌بێ پاشخستنی ئێران ناگونجێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاشتیی به‌رقه‌رار بێت".
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سوپاسی ئه‌مریكای كرد بۆ رێكخستنی كۆنفرانسه‌كه و كۆنفرانسه‌كه‌ی به "وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی" له قه‌ڵه‌مدا.
بێنیامین ناتانیاهو گوتی: "لێره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی 60 وڵات و نوێنه‌ری حكوومه‌ته‌كانیان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه دیاره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتری دانیشتن و تاوتوێی چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردنیان كرد به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ئاشكراكانی رژێمی ئێران. بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لی ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت كه تاوتوێی ئه‌و مه‌ترسییانه بكه‌ین كه رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه و تاوتوێی چۆنێتیی مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتمان بكه‌ین له ئاستیدا. له ئاینده‌دا پێویسته ئه‌م دیالۆگه نه‌ك ته‌نها له بواری ئه‌منیدا، به‌ڵكو له‌هه‌ر بوارێكدا كه مه‌ترسیی هه‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، درێژه پێ بده‌ین".
كۆنفرانسی وارشۆ كه له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها سه‌رنجی ده‌خسته سه‌ر ئێران، دواتر به‌جۆرێك فراوان بوو كه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه.
60 وڵات له كۆنفرانسەكهی وارشۆدا به‌شدارن كه هه‌ریه‌ك له عومان، سعوودیه، به‌حرێن، یه‌مه‌ن، ئوردن، كوێت، مه‌غریب، ئیمارات، میسر و تونس-یشیان لەنێودایه.