Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له‌و كه‌سانه‌ی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی-یان كوشتووه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه به‌رده‌وامی ده‌درێت به په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز كه به نزیكی له حكوومه‌تی ئه‌مریكا ناسراوه، مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به كوژرانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی دوا له‌ناو كۆنسولخانه‌ی گشتیی سعوودیه له ئیستانبوڵ.
مایک پۆمپیۆ گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه به‌رپرسیار ده‌كه‌ین. له هه‌مان كاتدا پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌یه‌تی". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڤیزه‌ی 16 كه‌سیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به مردنی خاشقجی-یه‌وه هه‌یه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعوودیه كرده‌وه دژ به سیاسه‌تی پاوانحوازی ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتێكدا رایگه‌یاند كه ره‌نگه سزا به‌سه‌ر سعوودیه‌دا بسه‌پێنن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه نایانه‌وێت په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان تێكبده‌ن.