Muhammed Bilal Kenasari
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌گه‌ری وازهێنان له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان، ئه‌وا خوازیارن هاوكاری ئابووری كۆریای باكوور بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، كانگ كیونگ-وها له تەلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
مایک پۆمپیۆ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر داماڵینی ناوچه‌كه له چه‌كی ئه‌تۆمی به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆی، ئه‌وا داهاتوویه‌كی باش ده‌بێت بۆ كۆریای باكوور و گه‌له‌كه‌ی". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا له‌و قۆناغه‌دا هاوكار ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له 12ی حوزه‌یراندا له سینگاپوره كۆده‌بنه‌وه و ئامانجی ئه‌و كۆبوونهیهش داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریایه له چه‌كی ئه‌تۆمی.
هاوكات مایک پۆمپیۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جۆن-ئون به "باش" و "گرنگ" له‌قه‌ڵه‌مدا.