Mustafa Deveci
27 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2020
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند كه دڵنیایه حكوومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جوولهكهنشینهكانی كه‌ناری خۆرئاوا بخرێنه سه‌ر ئیسرائیل.
بێنیامین ناتانیاهو له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه به‌بۆنه‌ی سەدەیهمین ساڵیادی كۆنگرەی سان ریمۆ ئاراسته‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كردبوو كه له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دوا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له پلانی لكاندنی جوولهكهنشینه نایاساییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا كرد به خاكی ئیسرائیله‌وه كه له‌ژێر داگیركاری حكوومهتهكهیدایه و گوتی: '' له 'پلانی ئاشتیی' تره‌مپ-دا داننراوه به مافه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر ته‌واوی یاهودا و سامیرا (ئه‌و ناوانه‌ی جوولەکهكان له كه‌ناری خۆرئاوایان ناوه). سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڵێنیداوه دان به ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا بنێت له جووله‌كه‌نشینه‌كان و دۆڵی ئوردن-دا. گومانم نییه دوای چه‌ند مانگێك ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ ده‌كرێت''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی كه ٢٨ی كانوونی دووه‌می رابردوو سازی كرد، به ناو پلانی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی راگه‌یاند، كه تیایدا چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك؛ په‌سه‌ندكردنی جوولهكهنشینه نایاساییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا وه‌ك بەشێک لە ''خاكی ئیسرائیل'' و جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب له‌سه‌ر دۆڵی ئوردن كه سه‌ربه فه‌ڵه‌ستینه.
بەرلە هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئیسرائیل كه دووی ئادار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌ڵێنی دابوو کە جوولهكهنشینه نایاساییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا و دۆڵی ئوردن بلکێنێت به خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
دوای راگه‌یاندنی پلانی به‌ناو ئاشتی، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه له به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل پێكهاتووه ده‌ستی كرد به پرۆسه‌ی نه‌خشه‌سازی له كه‌ناری خۆرئاوا بۆ لكاندی ئه‌و ناوچانه به خاكی ئیسرائیله‌وه.