Kasım İleri
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و سزایانه‌ی وڵاتەکەی به هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه ههڵیپهساردبوون له‌مڕۆوه دووباره دهیانسهپێنێتهوه.
له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتەکەی بۆ ئاسیا، مایک پۆمپیۆ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، مایک پۆمپیۆ باسی له‌وه كردووه كه كۆشكی سپی روونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌یانسه‌پێنێت و گوتی: "ئه‌مریكا ئه‌و سزایانه ده‌سه‌پێنێت. ئه‌وانه به‌شێكی گرنگن له هه‌وڵه‌كانمان دژ به چالاكییه نیازخراپهكانی ئێران".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه حكوومه‌تی وڵاتەکەی روونه له دانیشتن له‌گه‌ڵ تاران‌دا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه پێویسته تاران سه‌ره‌تا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له سیاسه‌تیدا بكات.
مایک پۆمپیۆ حكوومه‌تی ئێرانی به كاراكته‌رێکی خراپ ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه كرد كه نیازی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یه ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.