Abdullah Shukur
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
جاکارتا - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلەی رێختەر لە دوورگەی لۆمبۆکی رۆژھەڵاتی ئیندۆنیزیا روویدا و بەم ھۆیەوە ٣٩ کەس گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی کارەسات لە ناوچەی نوسا تەنگارایای رۆژئاوا، محەمەد روم رایگهیاند كه لە بومەلەرزەکەدا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەش بەھۆی بومەلەرزەکەوە بۆ ماوەیەکی کەم کارەبای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پرایا پچڕا و گەشتی فڕۆکەکانیش وەستان، لە دوای لێکۆڵینەوەی تەکنیکیش دووبارە چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بوونەوە.
ھەفتەی رابردوو لە ھەمان ناوچە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلەی رێختەر روویدا و ١٦ کەسیش بەم ھۆیەوە گیانییان لەدەستدا.