ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی دوازدەهەمی خولی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1)دا، یانەی سانت ئیتیان لەناو یاریگای خۆی (١ ــ ١) بەرامبەر بە یانەی لیل یەکسانبوو.
لە چوارچێوەی یارییەکانی دوازەیەمین ھەفتەی (Ligue 1)دا، یانەی سانت ئیتیان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیل-ی کرد.
لە خولەکی ٣٣ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی سانت ئیتیان، وەھبی خزری لە رێگای لێدانی سزاوە گۆلێکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٦٥ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی لیل، جۆناسان ئایکونی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی (١ - ١) کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی سانت ئیتیان کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١١ خاڵ و لە پلەی پانزەهەمی خولی یانە پلە یەکەکانی فەڕەنسا دایە و یانەی لیل-یش بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە پلەی دووەمدایە.