Aykut Karadağ,1 23
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/پەکەکە له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و، سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ له ئاكامی ده‌سترێژی چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ته‌لره‌فعه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش به سووكی برینداربووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''پاش رووداوه‌كه له چوارچێوه‌ی به‌رگری شه‌رعی ده‌ستبه‌جێ چه‌ند ئامانجێكی تیرۆریستان كرانه ئامانج''.