Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هاووڵاتییهكهم ئه‌مه به من ده‌ڵێت؛ سه‌رۆكم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێویسته دووباره بكرێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ٢٥ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌ره سه‌ربه‌خۆكانی توركیا و له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی بینای ناوه‌ندی گشتیی‌دا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتارهكهیهدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ١٧ ساڵی رابردوودا و له‌و حكوومه‌تانه‌ی كه به‌ده‌ست ئاك پارتییه‌وه بوون، وڵاته‌كه‌مان بووه‌ته گه‌واهیده‌ری گه‌وره‌ترین بازدانهكانی مێژووی نزیكمان. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به ئامانجهكهنی ٢٠٢٣ بگات پێویستمان به بهربڵاوكردن و كاریگه‌ربوونی زیاتری كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار و پیشه‌وه‌ره سه‌ربه‌خۆكانی توركیا، هه‌یه''.
گوتیشی: "ئێمه هیچ كاتێك دانمان به ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌روو ئیراده‌ی گه‌له‌وه نه‌ناوه و نانێین. هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه به‌های ده‌نگی گه‌ل بۆ گه‌ل بگه‌رێته‌وه. نامانه‌وێت به ساخته و نایاساییه‌كان ٣١ی ئادار بكه‌ینه قوربانی. هاووڵاتییهكهم ئه‌مه به من ده‌ڵێت؛ سه‌رۆكم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێویسته دووباره بكرێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه لێیان كراوه، به‌ڕێز سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆچی تا ئێستا له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگهیهنراوێكهوه ناڵێت 'ئێوه چۆن ده‌توانن هه‌ڕه‌شه له ئێمه بكه‌ن؟'. ساخته‌كارییه‌ك و گه‌نده‌ڵییه‌ك له ئارادایه و نه‌هێشتنی ئه‌وه هه‌م دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بێ‌تاوان ده‌ناسێنێت، هه‌میش دڵی گه‌له‌كه‌مان ئاسووده ده‌كات''.
گوتیشی: "له‌و نێوه‌نده‌دا ساخته‌كارییه‌ك هه‌یه. ئه‌مه به‌ڕوونی دیاره. گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ئه‌مه به‌ڕوونی دیاره. با بچین بۆ لای گه‌ل، ئیراده‌ی گه‌ل چ بڕیارێك بدات، له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاومان و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین. كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاسانه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''له خاڵی فه‌رمانبه‌راندا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر نه‌خرێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌بری ئه‌وه كرێكارانی گرێبه‌ستی بانكه‌كان بخرێنه سه‌ر سندوقه‌كان، ئایه هێشتا بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه؟ به داخه‌وه كرێكارانی ٤-٥ بانك له‌سه‌ر سندوقه‌كان داده‌نرێن. باشه چی ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن قایمقامه‌كان داوایان لێكردین. ده‌كرێ داوا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر قایمقام هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی كردبێت ئه‌وا تۆ ناچارنیت ئه‌و هێڵه‌یه جێبه‌جێ بكه‌یت و نابێ ماف بده‌یته ئه‌و هه‌ڵه‌یه، چونكه یاسا هه‌یه. چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت فه‌رمانبه‌ر، واتا ٦٥٧''.
ئه‌ردۆغان پاشان گوتی: "تاكتیكی ئه‌وانه‌ی كه‌سانێك بۆ گه‌ل ده‌ڕازێننه‌وه كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته، بچووكترین ده‌ستنیشانكردن، پێشنیار، پرۆژه‌یان نییه، مه‌حكومه به شكست".
راشیگه‌یاند: "وه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهوور، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی-دا چۆن ده‌ستمان خسته نێو ده‌ستی یه‌ك و گه‌یشتینه ئێره، بۆ له‌مه‌ودواش به هه‌مان مكوڕیی به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان. هاوپه‌یمانیی جمهوور به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی بزوێنه‌ری قۆناغی نوێ بێت. روو له‌وانه ده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وێت خه‌مڵاندن بكه‌ن: خۆتان بێهوده سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن".
له كۆتاییدا رایگه‌یاند: ''له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی داڕووخانی ئابوورییمان له‌ڕێگه‌ی دراوه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئیدی كۆنترۆلی به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه''.