Orhan Onur Gemici,1 23
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
هاریكاریی نێوان ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دوای قایل‌بوون رێكخراوه‌كه‌یان جێهێشتووه. له چوار مانگی یه‌كه‌می سڵی ٢٠١٩دا له‌كۆی ١٢٧ تیرۆریست كه خۆیان رادهستكردووهتهوه، ٨٢یان به هاریكاریی خێزانه‌كانیان قایلكراون و له‌ده‌ستی رێكخراوه‌كه رزگاریان بووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كاتێكدا كه ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی رێكخراوه‌كه بووه‌ته مایه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ له نێویاندا، ستراتیژه سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژیهكان كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا گیراونه‌ته به‌ر، ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌سته‌وه داوه.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان له‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی رزگاربكه‌ن، هاریكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌و ستراتیژ و هه‌نگاوانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا گیراونه‌ته به‌ر، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیان له‌سر ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان رادهستكردووهتهوه، هه‌بووه.
له چوارچێوه‌یه‌دا له ٢٠١٦دا ٣٦٦ چه‌كداری په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستكردووه، له‌وانه‌ش ٤٩یان قایل كراون خۆیان راده‌ستبكه‌ن.
دوو ساڵ پێش ئێستا له كۆی ٤١٧ چه‌كداری په‌كه‌كه كه خۆیان راده‌ستكردووه ١٣٥یان به‌رێگای قایلكردن خۆیان راده‌ستكردووه. هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو له كۆی ٣٧٥ چه‌كداری ته‌سلیمبووی په‌كه‌كه ١٦٥یان قایلكراون خۆیان راده‌ستبكه‌ن.
ئه‌مساڵ تا ٣٠ی نیسان ١٢٧ چه‌كداری په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستكردووه، له‌وانه‌یش ٨٢یان به پشتیوانی خێزانه‌كانیان قایلكراون و له په‌كه‌كه جیابوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، دایكێك بۆ رزگاركردنی رۆڵه‌كه‌ی چووه‌ته كه‌مپی په‌كه‌كه له ده‌ره‌وی توركیا و، دوو شه‌و له‌سه‌ر تاشه به‌رد رۆژی كردووه‌ته‌وه و منداڵه‌كه‌ی رزگاركردووه.