Fahrettin İbrahim
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاكپارتی عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "بڕیاره بێبنهماكهی ماكرۆن له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی له ساڵی ١٩١٥ له‌باره‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان، ئیدانه ده‌كه‌ین".
چه‌لیك له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی بڕیارێكی سه‌ركۆماری فه‌ڕنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌باره‌ت به رۆژێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی نیشان دا.
چه‌لیك رایگه‌یاند: "بڕیاره بێبنهماكهی ماكرۆن له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی له ساڵی ١٩١٥ له‌باره‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان، ئیدانه ده‌كه‌ین".تۆ
گوته‌بێژی ئاكپارتی عومه‌ر چه‌لیك نووسیوێتی: "له باره‌ی ده‌نگۆی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مێژووه‌وه، فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌و تاوانه دژه مرۆییانه‌ی به‌رامبه‌ر بوركینا فاسۆ، گابۆن، گینیا، كامیرۆن، مۆڕیتانیا، نێجیریا، سه‌نیگال، تونس و چاد ئه‌نجامی داوه‌ن رووبه‌ڕوو بێته‌وه".
چه‌لیك ده‌شڵێت: "ئه‌و هه‌نگاوی ماكرۆن ناوێتی به‌ناوی رازیكردنی لۆبیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه‌وه، رێگریكردنه له دیالۆگ".
گوته‌بێژی ئاكپارتی عومه‌ر چه‌لیك راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ماكرۆن خوازیاره رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مێژوو بكاته بابه‌تی سیاسه‌ت، ده‌بێت رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر مێژوو هه‌ڵبژێرێت".