İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی چه‌پڕه‌وی توركیا (ده‌سه‌په)، ئۆنده‌ر ئاكساكاڵ رایگەیاند، مسته‌فا ساریگول كه له جه‌هه‌په ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه، كاندیدی پارتەکەیانە بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی شیشلی.
مستەفا ساریگول کە رایگەیاندبوو لە جەهەپە دەستلەکاردەکێشێتەوە و دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی شیشلی لە ناوەندی گشتیی دەسەپە، لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتەکە، ئۆندەر ئاکساکاڵ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوەی نزیکەی یەک کاتژمێر و ٣٠ی خولەکی خایاند، سکرتێری گشتیی دەسەپە، موزەییەن ئۆکور، جێگرانی سەرۆکی گشتیی، ئەردۆغان سینجەر، حەسەن ئوغورتورک، ئوغور گورەل، ئەردینچ ئۆزدیل و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی شیشلی، بایرام ئۆزاتا ئامادەبوون.
هاوکات مستەفا ساریگول لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دڵی لە جەهەپە شکاوە بە هۆی ئەوەی کە کاندیدیان نەکردووە.
لە راگەیەندراوەکەی ساریگول-دا هاتووە:
"من ماوەی چوار ساڵی تەواوە لە شیشلی خۆم بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەدەکەم. سەرکردایەتی جەهەپە هێشتا نەیتوانیوە کاندیدەکانی دەستنیشان بکات لە کاتێکدا تەنها دوو مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان. سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ناخاته‌ڕوو. تا ئه‌مڕۆ به‌و یاسا سیاسییانه له رووداوه‌كانی نێو پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) نزیكبوومهتهوه كه له ئه‌جه‌ڤیت و هاوڕێكانی فێربووم و وه‌رمگرتووه. بێده‌نگیم تا ئه‌مڕۆ له پهروهردهمهوه هاتووه، نه‌وه‌ك له‌وه‌ی كه هه‌ستم پێنه‌كردبێت. دڵشكاوم له ئاست سه‌ركردایه‌تیی جه‌هه‌په‌دا. له‌و پارته ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه كه چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی خۆم له پێناودا دانا. ئه‌مڕۆ ئومێد و جۆش و خرۆشی كاركردنی زیاتر جێگای ئه‌و دڵشكاوییهی گرته‌وه. سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی شیشلی بكه‌م. راپرسییهكان ده‌ریانخستووه كه دانیشتوانی شیشلی چاوه‌ڕوانی خزمه‌تكردنن. ئێمه چوار ساڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێیەكانمان شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ین و پڕۆژه‌كانمان ئاماده‌ن. له‌ڕێگای پارتی چهپڕەوی دیموكراسیدا كه ئه‌جه‌ڤیتی راستگۆ و بوێر دایمه‌زراندووه، درێژه به ژیانی سیاسیم ده‌ده‌م".