Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی یه‌كه کارگێرییهكاندا كرد.
ئەردۆغان له‌باره‌ی کۆنسێرتەکەی فازڵ سایه‌وه گوتی: "چەند چینێکی زاندراو، هەر لە یەکەم ساتی گەیشتنی بانگێشتنامەی کۆنسێرتەکەوە، دەستیان بە هەڵمەتی گەورەی هێرشکردنەکەیان کرد".
سه‌ركۆماری توركیا رووی قسەکانی كرده قایمقامه‌كان و گوتی: "هه‌ر قایمقامێك به‌ته‌واوی كێشه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و ماڵانه‌ی كاروباریان به‌ڕێوه‌ده‌بات چاره‌سه‌ر نه‌كات و پێویستییه‌كانیان بۆ دابین نه‌كات، له‌چاوی ئێمه‌دا ئه‌ركه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی شیاو به‌جێنه‌هێناوه. ئه‌مه بۆ قایمقام، جێگری پارێزگار و پارێزگاریش به‌هه‌مان شێوه‌یه. داوا له ئێوه (قایمقامه‌كان) ده‌كه‌م رۆژانه 24 كاتژمێر، هه‌فتانه حه‌وت رۆژ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا ئاوێته بن".
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی:
"كێشه‌یه‌ك نییه نه‌توانین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه‌ی ئیداریدا به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وین كه عاشق بن به گه‌ل، راستگۆبن به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت، ئاسۆیان گه‌ش بێت، عه‌قڵیه‌تیان روون بێت، دڵیان به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، خاوه‌نی به‌ڵێن بن، بوێر بن له كاردا و له ژیانیدا به‌ره‌وشت بن".