Özkan Bilgin,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
وان – AA
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێسهوه ده‌چنه ده‌ریاچه‌ی وان تاوەكو سه‌ردانی دوورگه و كڵێسای ئاكدهمار نه‌كه‌ن كه له ناوچه گه‌شتیارییه به‌ناوبانگه‌كانی وان-ن ناگه‌ڕێنه‌وه.
ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی سه‌ردانی كڵێسا و دوورگه‌ی ئاكدهمار ده‌كه‌ن كه دوای به‌فربارین و سپی پۆشینییان دیمه‌نێكی ناوازه‌تر به وان ده‌به‌خشن.
دوورگه‌ی ئاكدهمار له وه‌رزی به‌هاردا به چرۆكردنی دار بادامهكانی و له هاویندا به ئاسمانه‌كه‌ی و به شینیی ره‌نگی ده‌ریاچه‌ی وان و له زستانیشدا به سپی پۆشینی به به‌فر سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
كڵێسای دوورگه‌ی ئاكدهمار كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای گه‌ڤاش به زنجیره‌یه‌ك چیا ده‌وردراوه و یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی فۆتۆگرافه‌ران زۆر رووی تێده‌كه‌ن.
تانه‌ر و سه‌مرا ئانتاڵیای هاوسه‌ری كه له رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێس له ئیستانبوڵه‌وه چوونه‌ته وان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگه‌یاند كه سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژوویی و سروشتی دڵڕفێنی وان-یان كردووه سه‌مرا گوتیشی: "خۆزگه زۆر پێشتر هاتبوواین و ئه‌و جوانیه‌ی وانمان به چاوه‌كانی خۆمان بینی بووایه".