Kaynak,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به بڕیاری بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كاندیدی ئاك پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "ئەمە هەڵسوکەوتێکی شەرافەتمەندانە و سەرڕاستانەیە. ئیرادەیەکی پتەوە کە نەکەوتووەتە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەوە".
گوتیشی: "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌ركه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كاندید بكات، مه‌هه‌په پشتگیریی ئه‌و كاندیده ده‌كات".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نه‌خستنه‌ڕووی كاندید له لایه‌ن ههپهدهوه بۆ سێ گه‌وره شار گوتی: "ئه‌وه چاو تروكاندنه له تاریكی هاوپه‌یمانی زیلله‌تدا، بابه‌ته‌كه دیاره و به‌لای گه‌له‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه".