Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Hüseyin Demirci,Tevhid Furkan Nehri
21 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2024
ئەرزەڕۆم - AA
بارینی بەفر دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە ناوچەکەی گرتبوویەوە، لە هەر سێ پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەردەوامە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی دیکە بەفربارین ناوەندی پارێزگاکەی گرتەوە.
بەهۆی بارینی بەفرەوە قەڵای مێژویی ئەرزەڕۆم، پارک، باخچە، ڕێگاوبان و شەقام و کۆڵانەکان بە بەفر سپی بوون.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کە پلەکانی گەرما لە شەودا دابەزیوە بۆ خوار پلەی سفری سەدی.
بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرمایە بەشێک لە ڕووباری کورا بەستی.
هەروها سەرماکە هەندێک لە شەقام و کۆڵانەکانی بەست.
- قەرس
بارینی بەفر لە قەرس لە بەرەبەیانەوە دەستی پێکرد و ناوەندی پارێزگاکەی سپی پۆش کرد.
لە قەزای ساریکامش بارینی بەفر کاریگەر بوو.
تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان.
بەهۆی بەفر بارینەوە درەخت و ڕووەکەکان بەرگری سپیان پۆشی.