Fatih Çapkın,Mohammad Kara Maryam
21 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2024
بورسا – AA
تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن سەربە ھێزەکانی جەندرمە، ئامادەکارییەکانیان بە ئامانجی چاودێرکردن و پاراستنی گیانی گەشتیاران لە سەنتەری ئولوداغ بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر تەواو کرد.
لە ٢٢ی مانگی تشرینی دووەمەوە، پشووی نێوەی ساڵی قوتابخانەکان دەست پێ دەکات و تا ٤ی شوبات بەردەوام دەبێت.
بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا، ئەمساڵ بەفرێکی زۆر بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لە ناوچەی ئولوداغ باریوە، چاوەڕان دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی پشووی نیوەی ساڵ ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران ڕوو لە ناوچەکە بکەن.
بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتیارانی سەنتەری ئولوداغ بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر لەچوارچێوەی پەرۆشیان بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران، زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر.
یەکێک لەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران لە سەنتەری ئولوداغ، بریتییە لە ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنان لەلایەن تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن سەربە ھێزەکانی جەندرمە.
لەوبارەیەوە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن سەربە ھێزەکانی جەندرمە ئامادەکاریی و مەشق و ڕاھێنانەکانیان بە ئامانجی چاودێرکردن و پاراستنی گیانی گەشتیاران لە سەنتەری ئولوداغ بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر تەواو کردووە.
ھەروەھا ھێزەکانی جەندرمە، زنجیرەیەک ھەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردنیان بە بەرزی دوو ھەزار و ٥٤٣ مەتر لە ناوچە جیاجیاکانی چیای ئولوداغ کە سەنتەری خلیسکێنەی سەر بەفری لێیە، ئەنجامداوە.