Sıraç Karadeniz
21 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2024
هەکاری - AA
هەوڵەکان بۆ ڕاماڵینی ئەو بەفرەی کە شارۆچکەکانی دەوروبەری ناوەندی پارێزگای هەکاری گرتووەتەوە بەردەوامە.
لە هەندێک شوێنی شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری، ئاستی بەفربارینەکە گەیشتووەتە پێنج مەتر و بە هۆیەوە ڕێگەی چەندین ناوچە و ئاوایی گیراون.
هەوڵی تیمەکانیش بۆ ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکانیش سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان بەردەوامە.