Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی راگەیەندراوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥، رایگەیاند "راگەیەنراوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی 'رووداوەکانی ١٩١٥' کە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوی کردەوە زانیاری هەڵە لەخۆ دەگرێت و لەو باوەڕەداین کە پێناسەکانی پشتی بەستووە بە زانیاری هەڵە و ناڕاستی ئەو میتۆدەی ساڵەهای ساڵە لەلایەن ژمارەیەک رادیکاڵی ئەرمەنی لەو وڵاتە پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی راگەیەندراوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥، رایگەیاند "راگەیەنراوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی 'رووداوەکانی ١٩١٥' کە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوی کردەوە زانیاری هەڵە لەخۆ دەگرێت و لەو باوەڕەداین کە پێناسەکانی پشتی بەستووە بە زانیاری هەڵە و ناڕاستی ئەو میتۆدەی ساڵەهای ساڵە لەلایەن ژمارەیەک رادیکاڵی ئەرمەنی لەو وڵاتە پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت. چاوەڕێ دەکەین ئیدارەی نوێی ئەمریکا باوەڕ بەخواستی توندوتیژی و گوزارەی رق و کینەی ئەوانە نەکەن کە تاکلایانە لەبارەی مێژوو دەدوێن و خەم و ئازارەکانی هەموو لایەنەکان بە هەند وەربگرن".
راگەیەندراوەکە تیشکی خستووەتە سەر رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەو ئەرمەنییانەی دەوڵەتی عوسمانی کە لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانی گیانیان لە دەستدا لە پاتریارکیەتی ئەرمەنییەکانی ئیستانبوڵ. سەرکۆماری تورکیاش، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی پاتریارکیەتەکە کرد.