Rewa Mahmut Hasan
25 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
لە شاخەکانی کاتۆ و ئینجەبەل سەربە شارۆچکەی بەیتوشەباب لە پارێزگای شرناخ، ئۆپەراسیۆنی دژبە چەکدارانی پەکەکە دەستی پێکرد.
بە مەبەستی لەناوبردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شاخەکانی ئینجەبەل و کاتۆ ئۆپەراسیۆن لە لایەن تیمەکانی جەندرمەی ناوچەکەوە دەستی پێکرد. لە کاتێکدا بەرزایی شاخەکە دوو هەزارو ٩٠٠ مەترە و پلەکانی گەرما ١٠ پلە لەژێر سفرەوەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار ئەشکەوت کە لە لایەن پەکەکەوە بەکاردەهات دەستنیشان کراوە و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە و، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامیان هەیە.