Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، بابەتی سیستمی بەرگریی S-400 هیچ کێشەیەکی تیادا نییە، لەوانەیە لەم هەفتەیەدا واژوو بکرێت و گوتی: "تەنها لەسەر پرسی بەکرێدیکردن لە دوایین سەردانی پوتیندا رێککەوتن هاتە ئاراوە. دەبێت ئەمە بخرێتە سەرکاغەز و وردەکاریەکانی قسەی لەبارەوە بکرێت. پسپۆرانمان بەردەوامی دەدەن بەمە. دوای تەواوی بوونی دەشێت لەم هەفتەیەدا واژوو بکرێت".
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ماڵتا و وەزیری بازرگانی پێشکەوتوو، کارمەلۆ ئابێلا کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەشیان رێکخست.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن تورکیا لەبارەی سیستمی بەرگریی S-400ەوە خواستیان لەسەر بنکەیەک هەبووە و گوتی: "بابەتی سیستمی بەرگریی S-400 هیچ کێشەیەکی تیادا نییە، لەوانەیە لەم هەفتەیەدا واژوو بکرێت، تەنها لەسەر پرسی بەکرێدیکردن لە دوایین سەردانی پوتیندا رێککەوتن هاتە ئاراوە. دەبێت ئەمە بخرێتە سەرکاغەز و وردەکاریەکانی قسەی لەبارەوە بکرێت. پسپۆرانمان بەردەوامی دەدەن بەمە. دوای تەواوی بوونی دەشێت لەم هەفتەیەدا واژووبکرێت".
مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە کاری تەکنیکی بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی S-400 لە تورکیا بەردەوامی هەیە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد دوای ئەوەی سیستمی بەرگریی S-400یان کڕی، ئەندازیاری مەدەنی و سەربازیی لەو بوارەدا پێدەگەیەنن و رایگەیاند:
''ئەگەر لە کاتی دامەزراندنیاندا پێویستمان بە تەکنیککار و ئەندازیار هەبوو لە رووسیاوە، ئەوا ئەوانیش دێن، کارەکانیان دەکەن و دەگەڕێنەوە. ئەوەی کە ئەندازیارەکە یان تەکنیککارەکە سەربازی یان سڤیل بێت، بەو مانایە نایەت کە رووسیا لێرە سەرباز جێگیردەکات. ئەمە کارێکی تەکنیکییە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد دواتر ئەندازیار و تەکنیککارە تورکەکان بە سیانەکردن و نۆژەنکردنەوەی سیستەمەکە هەڵدەستن و ئەگەر پێویست بکات بەکاریان دەهێنن و رایگەیاند: ''ئەم کارانە بەو مانایە نایەت کە رووسیا سەرباز لە تورکیا جێگیردەکات. تێگەیشتن لەوەی ئەم بیرۆکەیە لە کوێوە هات، مەحاڵە. تەنانەت بەراوردکردنیشیان گەمژەییە. ئەمە تەنها کارێکی تەکنیکییە''.