Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا داوایان لە ئەندامانی یەکێتیی بۆرسەکان و ژوورەکانی تورکیا کردووە هەلی کاری کۆ یەک دەستەبەربکەن، رایگەیاند: ''بەو پێیەی کە لە ئێستادا رێژەی گەشەسەندنمان بۆ دوو هێندە زیادیکردووە، ئەگەر بێت و ئێمە دەستەبەری هەلی کار کۆ دوو بکەین، پشت بە خوا رێژەی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان فراوانتر و گەورەتر دەبێت و ئەوانەی چاویان بەم وڵاتە هەڵنایەت زیاتر شێت دەبن''. "رەوشی کریکارانی بێ گرێبەست لێژنەگەرایی بوو بڕە پارەیەکی لەسەرووی کرێی رۆژانە دەدایە کرێکاران. لەوەشدا هەر خۆیان قازانجیان دەکرد کە دەچوونە بازاڕ ئاوایان دەکرد. بەڵام ئێستا ئیدی حکوومەتەکەمان کێشەیەکی وای نەماوە. ئەوە تەواو بوو. ئیدی ئێستا خزمەتگوزاری پێشکەشی هەموو ئەو کرێکارانە دەکرێت و ئیدی ئەوانیش خەمێکیان نامێنێت". ''لە ساڵی داهاتوودا ئەو شوێنکارانەی کە سی کارمەند و کەمتریان هەیە، لەحاڵەتی دابیکردنی هەر هەلێکی کاردا، ئەو مووچەیەی دەیدەن، ئەو پاداشت و باجەی دەیدەن، مانگێک خۆیان و مانگێک حکوومەت بۆیان دەدات''.
ئەردۆغان ,''هەریەک لە سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆجیای زانیاریمان وەک سێکتەری ستراتیجی دیاریکردووە. خاوەنکارەکانی ئەم سێکتەرانە تا ئەمڕۆ تەنها پشتیوانییان دەکرا لە رووی پاداشتەوە بۆ ئەو کارمەندانەیان کە کەمترین مووچەیان وەردەگرت، ئێستا ئەمە فراوان دەکەین و سیستمی قازانجی بنەڕەتی دەهێنینە ئاراوە سەبارەت بە پاداشت. بە گوزارشتێکی دیکە ئیتر لە هەر دەرفەتێکی زیادەی کاردا ئەوانەش کە تا چوار هەزار و ٧٤٠ لیرە وەردەگرن، دەخرێنە نێو دڵنیایی پاداشتکردنەوە''. "وەک دەزانن لانیکەم لەسەدا ٤٠ی ئەوانەی خاوەنی راپۆرتی کەمئەندامن لە لایەن دەزگای İŞKUR ەوە ٣٦ هەزار لیرە دەبەخشرێتە ئەو کەمئەندامانەی خاوەنی بڕوانامەی مەشقن لە بوارەکانی دامەزراندنی کاردا. ئەم ژمارەیە لە ساڵی داهاتوودا دەکەینە ٥٠ هەزار لیرە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بیربکەنەوە، ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە تورکیا نارەحەتە لە ١١،١ (گەشەسەندن). لە کوێ دەگەڕێت، چی دەکات لە بۆشایی ئاسمانە؟ قاچیان نایدات لە زەوی. چی دەکەن، چی روودەدات ئاگایان لێی نییە، ئەمانە زۆر گوناحن بەجۆرێک نازان تێروانینی BOT چییە. ئەمانە جاهیلن، لەگەڵ کەسانی جاهیلدا سیاسەت ناکرێت لەم وڵاتەدا. BOT تێڕوانینی بیکە-بەرێوەبەرە-رادەستی بکەیە، بە بێ ئەوەی پارە لە گیرفانی دەوڵەتەوە بڕوات، تەنها پەیوەستە بەکاتەوە. ئیتر ئەمە فێربن ئەمە کاک کەمال".